ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-5-2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیه‌ندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوه و رایگه‌یاند: "ھەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان نیوەی مانگی ئایار تا نیوەی مانگی حوزەیران، لەژێر کاریگەریی بەرزە پاڵەپه‌ستۆی تورکیا و دەریای ناوەڕاست دەبێت، ھەروەھا لە ژێر کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لەبارەی خاسیەتەکانی بەرزە پاڵەپستۆی تورکیا و دەریای ناوەڕاست چەند خاڵێکی خستووەتە ڕوو کە بریتین لە:
1- ئاسمان مەیلی شینی زیاتر دەبێت
2-سه‌رچاوه‌ى دابین كردنى هه‌واى فێنك و شێدارن به ده‌گمه‌ن باران بارینى ده‌بێت
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به خاسیەتەکانی ھاتنی نزمە پاڵەپستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی و دەریای سوور، کە لەم ماوەیەدا کار دەکەنە سەر ھەرێمی کوردستان، کەشناسی له چه‌ند خاڵێكدا ئاماژه‌ی پێده‌دات ئەوانیش بریتین لە:
1- پلەی گەرما تا ڕادەیەک بەرزە.
2- بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ئەویش بە گوێرەی ھێزی کاریگەرییەکەی دەگۆڕێت.
3- ئەگەری نمە باران و زیادبوونی خێرایی با ھەندێک جار.
کەشناسیی ھەرێم ئاماژه به به‌رزترین پله‌كانى گه‌رما ده‌دات له ماوه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان بە گوێرەی ناوچەکان ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
ناوچه شاخاویه‌كان له 25 پله‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكو نزیك ده‌بێته‌وه له 35 پله له نیوه‌ى مانگى حوزه‌یران .
ناوچه نیمچه شاخاویه‌كان له 27 پله‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تاكو نزیك ده‌بێته‌وه له 37 پله له نیوه‌ى مانگى حوزه‌یران .
ناوچه ده‌شتایه‌كان له 29 پله‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكو نزیك ده‌بێته‌وه له 39 پله له نیوه‌ى مانگى حوزه‌یران .
ناوچه‌كانى باشوورى هه‌رێم پله‌كانى گه‌رماى له 30 پله‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تاكو 40 پله هه‌ندێ رۆژ به‌رزتریش ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رووى 40 پله‌ى سه‌دى .
َهه‌روه‌ها دواى كۆتایى هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زان هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى نزمه پاڵه‌په‌ستۆى وه‌رزى گه‌رمى جا لێره‌دا پله‌كانى گه‌رما زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه وه‌رزى گه‌رماى هاوین به ته‌واوى ده‌ستپێده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.