پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند : له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌به‌شداریمان وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان توانیومانه 25 كورسى مسۆگه‌ر بكه‌ین
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا خه‌سره‌و گۆران ڕایگه‌یاند : پارتى هیچ ئه‌ندامێكى له كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه له‌ئێستادا ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى هه‌شمان بوو به گه‌له‌كۆمه دوور خراوه‌ته‌وه .
خه‌سره‌و گۆڕان ڕاشیگه‌یاند ڕێژه‌ى كورسیه‌كانى پارتى له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و موسڵ به‌م شێوه‌یه : دهۆك 10 كورسى ، هه‌ولێر 8 كورسى ، سلێمانی 1 كورسى مۆسۆگه‌ر كراوه ، مووسڵ 6 كوسى
له‌باره‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت و وه‌ده‌نگه‌كانى پارتى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات خه‌سره‌و گۆڕان ڕایگه‌یاند :
پارتى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه و له ده‌نگدانى تایبه‌تیش یه‌كه‌مین
خه‌سره‌و گۆران ڕاشیگه‌یاند پارتى له‌چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دایه كورسیه‌كانمان ببێته 27 كورسى ، وه هیچ كورسیه‌ك ناده‌ین به‌هیچ لایه‌نێك
به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاشیگه‌یاند : له‌هه‌ولێر و دهۆك ڕێژه‌یه‌كى به‌رز له‌ده‌نگمان به‌ده‌ست هێناوه به‌هۆیه‌وه له‌پله‌ى یه‌كه‌مین له‌هه‌ردوو پارێزگا ، وه‌له‌موسڵ له‌پله‌ى دووه‌مین .
خه‌سره‌و گۆڕان ڕاشیگه‌یاند : خەڵک له دهۆک و هەولێر و ناوچەکانی دیکە کە پێشتر دەنگیان بە لایەنەکانی دیکە دابوو، وەک پاداشتێک بۆ خۆڕاگرییەکانی پارتی لە زومار ، سحێلا ، مەحموودییە ، وه بەرگری لە خاکی کوردستان و پارێزگاکانی دهۆک و هەولێری کرد ، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا لە هەولێر پێشتر ٧ کورسیمان هەبوو، ئێستا كردیتمان به ٨ کورسی ، ئەمە پاداشتی خەڵکی هەولێر بوو بۆ پارتی له‌سه‌ر هەڵوێستە نەتەوەییەکانی و خۆڕاگرییەکانی كه‌ئه‌نجامى دا
له‌باره‌ى پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید ، خه‌سره‌و گۆران ڕایگه‌یاند : له‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕازی نین ، پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویى نازانین به‌جۆرێك گومانمان له‌سه‌رى هه‌یه ، به‌هۆى ئه‌و پێشێلكارى و ساخته‌كارییه‌ى له‌ناوچه‌كه ڕوویداوه ، بۆیه داواكارین به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه ده‌نگه‌كان له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌نگى ڕاسته‌قینه بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان .
خه‌سره‌و گۆڕان ڕاشیگه‌یاند : سبه‌ى كۆمسیۆن ده‌توانێت ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت به ڕێژه‌ى 99%
بۆ بینینى ته‌واوى كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م گرته ڤیدیۆیه بكه :
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.