Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 18:42

سووده‌کانی خورما بۆ رۆژوانان

بۆنێكی خۆش ده‌به‌خشێت به‌ ناوده‌م چونكه‌ مادده‌ی (فلۆر) ی تێدایه‌
کوردستان TV
100%

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی قاهیره‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، جه‌ختیكردۆته‌وه‌ خورما چه‌ندین سوودی هه‌یه‌ بۆ رۆژوانان.

به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ سووده‌كانی بریتیه‌ له‌ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا و پارێزگاری كردن له‌ ڕه‌قبوونی بۆریه‌كانی خوێن، چونكه‌ مادده‌ی (به‌كتین) ی تێدایه‌، هه‌روه‌ها خورما ڕێگره‌ له‌ كلۆربوونی ددان و بۆنێكی خۆش ده‌به‌خشێت به‌ ناوده‌م چونكه‌ مادده‌ی (فلۆر) ی تێدایه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ خورما نه‌خۆشی كه‌مخوێنی چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه‌ ئاسن و مس و ڤیتامین (B) ی تێدایه‌، و چاره‌سه‌ریشه‌ بۆ لاوازی ئێسكه‌كان.

له‌سووده‌كانی دیكه‌ی خورما ئه‌وه‌یه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ خێرا لێدانی دڵ و لاوازی گشتی، چونكه‌ مادده‌كانی (مه‌گنسیۆم و مس) له‌خۆده‌گرێت

سه‌رچاوه‌/ به‌هشت

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.