Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:52

سەرکەوتنى موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردندا برینەکەی ئێرانى قووڵتر کرده‌وه‌

سەركەوتنى موقتەدا سەدر ده‌ستى ئێران له‌ عێراق كورت ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسی "رۆیتەرز" راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لى ده‌رباره‌ى هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و سەركەوتنی لیستی هاوپەیمانی "سائیرون" به‌ سه‌ركردایه‌تى موقته‌دا سه‌در بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بە نیگەرانییەكانی ئێران داوە لە هەمبەر سەركەوتنی لیستی سائیرونى موقتەدا سەدر.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە داوە كە ئێران خۆی رووبەرووی گوشارێكی گەورە بووەتەوە لەلایەن ئەمریكاوە، بەهۆی كشانەوەی لە ڕێكەوتنامەی ئەتۆمى و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر تاراندا، سەركەوتنە چاوەڕوانەكراوەكەی موقتەدا سەدریش لە هەڵبژاردنەكانی عێراقدا برینەكەی قووڵتر كردووە.

موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر سوورە لەسەر كۆكردنەوەی لایەنە سیاسییەكان عێراق، بەدەر لەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن، بۆ ئەوەی حكوومەتێكی نوێی دوور لە تایفەگەری پێكبێنێت، ئەمەش راستەوخۆ دەبێتە هۆی كورتكردنەوەی دەستی ئێران لە سیاسەتی عێراقیدا.

لەلایەكی دیكەوە ئێران ناوێرێ گوشاری زۆر بخاتە سەر موقتەدا سەدر، نەوەك شەڕێك لە نێوان شیعەكانی سەر بە خۆی و شیعەكانی دژە خۆی بەرپا بێت، بەمەش حوكم و دەسەڵاتی شیعە لە عێراق بكەوێتە ژێر مەترسی لەناوچوونەوە.

ئاژانسى "رۆیتەرز" لە زاری واسق هاشمی شیكەرەوەی سیاسی عێراقی گواستووەتەوە كە ئێران هەموو هەوڵێك دەدات بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی نزیك لە خۆی، بۆ ئەوەی هێز و هەژموونی خۆی لە عێراقدا بپارێزێت.

لای خۆیەوە سەدر دووپاتی كردووەتەوە كە ئامادە نیە هیچ ڕێكەوتنێك لەگەڵ هێزەكانی سەر بە ئێران بكات، بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، بەتایبەتی هەردوو لیستەكەی هادی عامری و نووری مالیكی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.