له پاش زیاتر له پێنج مانگ له دهستگیركردنیان و چوار دانیشتنی دادگا، دواجار دادگای تێههڵچوونهوهی ناوچهی (كهركوك - گهرمیان) حەوت ئهندامی گروپه چهكدارییهکەی دهربهندیخانی به پێنج ساڵ و یهك مانگ زیندانیكردن سزادا و چوار ئهندامی تری گروپهكهش بڕیاری بێتاوانی و ئازادكردنیان بۆ دەرکرا.
لە راگەیەندراوێكدا بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان رایگەیاند: پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا گرووپێکی چەکدار لە دەربەندیخان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بڵاویان کردبوو و تیایدا هەڕەشەیان لە دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو. لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە دەستکرا بە لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری وورد و تەواو، توانرا لە بەرواری 4/1/ 2018 لە سنووری قەزای دەربەندیخان ئەو گرووپە دەستگیربکرێن".
لە راگەیەندراوەكەدا ناوی ئەو كەسانە ئاشكرا كراوە و تێیدا ھاتووە: "ئەو كەسانە پێکهاتبوون لەم تۆمەتبارانە (...............................................).
راشیدەگەیەنێت بۆ بەسەر بردنی ئەو ماوەیەی بۆیان براوەتەوە رەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كراون.
ئاماژە بەوەشدراوە: پاش ئەوەی پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوەو هەموو بەڵگەکان خرایە بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوەو دانپێدانانی تاوانبارانی ناوبراو بە تاوانەکەیاندا 7 کەسیان تۆمەتەکەیان بە سەردا ساغ بوویەوەو لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کەرکووك-گەرمیان بە پێی ماددەی(156) لە یاسای سزادانی عێراقی، بۆ هەر یەکەیان ماوەی 5 ساڵ و یەک مانگ سزای زیندانی دران و ئاریان عەلی عەبدولقادر بە هۆی نەبوونی بەڵگەوە بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرکرا و ئازاد کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.