ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "هه‌موو رێگاكان دێنه‌وه لای سه‌رۆك بارزانی و پارتی.
هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرد.
نیردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا سەردانی سەرۆک بارزانی کرد و هەریەک لە عەبادی و عامری و حەکیم و د.فواد مەعسوم بە تەلەفۆن پەیوەندیان بە سەرۆک بارزانییەوە کرد.
بریارە چەند شاندێکیش سەردانی سەری بڵند بکەن. بابەتی هەرەگرنگ تەئکیدکردنەوەی هەموو لایەکە لەسەر میحوەربوونی پێگەی سەرۆک بارزانی و پارتی لە رابەرایەتیکردنی دۆزی رەوای گەلی کوردستان لە دارشتنەوەی هاوکێشەکاندا.
شایه‌نی باسه به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.