Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:45

تەقینەوەیەکی خۆکوژی له‌ پرسه‌یه‌ک 32 کەس بوونه‌ قوربانی

ماوەیەکە تەقینەوە لە بەغدا کەمیکردووە
کوردستان TV
100%


کەسێک خۆی لە نزیک پرسەیەک لە ناوچەی تارمییەی بەغدا تەقاندووەتەوە و بەو ھۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.

سەرچاوەیەكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە  پرسەیەك لە شارۆكەی تارمییە لە باكووری بەغدا 32 كەس بوونەتە قوربانی.

سەرچاوەیەكه‌ گوتیشی: كە ئاماری كۆتایی قوربانیانی تەقینەوە خۆكوژییەكە كە پرسەیەكی لە ناوچەی حسێوە لە تارمییە كردووەتە ئامانج گەیشتووەتە حەوت كوژراو و 25 بریندار و ئاماژەی كرد كە بریندارەكان لە نەخۆشخانەكانی بەغدا چارەسەریان بۆ دەكرێت.

كاتێك هەوڵ دراوە رێگری لە خۆكوژێك بكرێت بۆ خۆتەقاندنەوە لە ناو پرسەیەك لە نزیك شارۆكەی تارمییە لە باكوری بەغدا.

ماوەیەکە تەقینەوە لە بەغدا کەمیکردووە و ھێزە ئەمنییەکانیش رایانگه‌یاندووه‌ بە گرتنەبەری پلانێک توانیویانە ژمارەی تەقینەوەکان کەمتربکەنەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.