نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار راگه‌یاند.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/5/2018 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و دۆخی ناوچه‌كه‌وه به‌گشتی كرد.
سه‌ره‌تایی دەستپێکی قسەکانیدا رایگه‌یاند: من دەمەوێت لەسەرەتا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە گەلی عێراق بەشێوەیەکی گشتی و گەلی کوردستان بکەم، سوپاسی هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکەم کە بەشداریانکرد لە پرۆسەی دەنگدان، کە ئەلحەمدولڵا بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو بەبێ ئەوەی کێشەی گەورە دروست ببێت، ئەوەش خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنێکی باشبوو بۆ هەموو گەلی عێراق بە تایبەتی کە لە رووی ئەمنییەوە هیچ کێشەیەکی وا گەورە رووینەدا، ئێمە هیوادارین دوای ئەو هەڵبژاردنە ببێتە سەرەتایەک بۆ ئەوەی هەموو سیاسییەکانی عێراق دەرسێک فێر ببن، ئەوەیش ئەوەیە کە زیاتر گرنگی بدرێت بە پێداویستی و داواکاری خەڵکی عێراق بەشێوەیەکی گشتی لەپێناو بەدیهێنانی ژیانێکی بەختەوەر و دۆخێکی باشتر لەرووی خزمەتگوزاری و ئیشوکارەکان بۆ خەڵک، ئێمە هیوادارین.
به‌ڕێزیان له وته‌یه‌كدا گوتی "ده‌مه‌وێ سه‌ره‌تا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له گه‌لی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی بكه‌م. سوپاسی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌م كه به‌شدارییان له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كرد كه سوپاس بۆ خوا به شێوه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێوه‌چوو بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌وره دروست ببێت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی باش بوو بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق به‌تایبه‌تی كه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی وا گه‌وره ڕووینه‌دا. هیوادارین قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن، ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو سیاسییه‌كانی عێراق ده‌رسێك وه‌رگرن كه زیاتر گرنگی به پێدوایستی و داواكاریی خه‌ڵكی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌پێناو به‌دیهێنانی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و دۆخێكی باشتر له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و ئیش و كاره‌كانه‌وه بۆ خه‌ڵك، بده‌ن".
به‌ڕێزیان له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند "هه‌ر دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردن، گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق له به‌غدا ده‌ستپێده‌كات و ئێمه‌ش وه‌ك لایه‌نی كوردی زۆر به جددی به‌شدار ده‌بین له‌و گفتوگۆیانه‌دا كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی ئه‌نجام ده‌درێت. ده‌مه‌وێ سوپاسی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو ده‌زگاكانی ئه‌منی بكه‌م كه له‌و ماوهیه‌دا زۆر ماندوو بوون، سوپاسی هاووڵاتیان ده‌كه‌م بۆ به‌شداریكردنیان، هه‌روه‌ك ئاگادارن ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌رێمی كوردستان له‌چاو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رزتر بوو و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی باشه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه جێگه‌ی ڕێز و پێزانینه. هه‌رێمی كوردستان هه‌ست ده‌كات كه قۆناغ و ده‌ستپێكردنێكی تازه‌یه له عێراقدا و ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگات به چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو گه‌لی عێراق و گه‌لی كوردستاندا بێت، هه‌رێمی كوردستان به‌و هیوایه‌وه ده‌چێته به‌غدا. بێگومان له‌مباره‌یه‌وه یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان یه‌كجار گرنگه و پێویسته یه‌كڕیزیی نێوخۆمان بپارێزین و به یه‌كگرتوویی له به‌غدا ئاماده بین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "له ڕاستیدا تا ئێستا مه‌سافه‌یه‌كی جێگیرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوپه‌یمانێتییه‌كان و تا ئێستاش به شێویه‌كی فه‌رمی نه‌كه‌وتووینه‌ته دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و هاوپه‌یمانی، بێگومان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا شاندی ئێمه ده‌چێته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان قسه ده‌كه‌ین و هیچ لایه‌نێك له سه‌رووی لایه‌نێكی دیكه‌وه دانێین و به‌پێی ئه‌جێندای ئه‌و لایه‌نانه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی به‌رژوه‌ندیی گه‌لی كوردستان و عێراقدا".
ده‌رباره‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌ش لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڕێزیان گوتی "ئه‌و شه‌ش لایه‌نانه‌ی كه نیگه‌رانیی خۆیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕیوه له سلێمانی و كه‌ركووك، بۆ ئه‌وه‌ی قافیه‌ی شعره‌كه‌شیان به ڕێكوپێكی بڕوات هه‌ولێر و دهۆكیشیان تێخستووه. ئێمه له نیگه‌رانییه‌كانیان تێده‌گه‌ین و وه‌كو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و هه‌واڵانه‌م پێگه‌یشتووه و ئێمه‌ش له‌و بابه‌ته نیگه‌رانین، ئه‌وه‌ی من داوای ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كۆمسیۆن ئه‌م بابه‌ته و داواكاریی ئه‌و لایه‌نانه زۆر به جددی وه‌رگرێت، چونكه ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان گرنگه، ئه‌وه‌یه كه به یه‌كڕیزی بگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا، ئێستا ئه‌مانه وه‌كو لایه‌نی جددی له هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر پرۆسه‌كه نیگه‌رانن، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین ئه‌وه‌ی بۆمان بكرێت ئه‌و نیگه‌رانییه نه‌مێنێت و بێگومان ده‌بێت كۆمسیۆن ئه‌و كاره بكات. من وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم داوا ده‌كه‌م كۆمسیۆن به جددی بێته سه‌ر هێل، ئینجا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت و ئه‌وه بۆ ئێمه باشه، چونكه ده‌بێت ئێمه كۆتایی به‌و دۆخه بهێنین كه به‌رده‌وام باس له‌وه بكرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه پاك نییه و كێشه‌ی هه‌یه. ئێمه لاریمان نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه هه‌موو كوردستانیش بگرێته‌وه و ده‌بێت هه‌ندێك هه‌نگاوی جددی به‌تایبه‌تی له كه‌ركووك و سلێمانی و شوێنه‌كانی تریش چ له هه‌ولێر چ له دهۆك له هه‌ر شوێنێك ئه‌م نیگه‌رانییه هه‌یه، ده‌بێت یه‌كلا بكرێته‌وه و به باوه‌ڕه‌وه پێكه‌وه بچینه‌وه به‌غدا و ئه‌م نیگه‌رانیانه كه نیگه‌رانیی جددین، من وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێموایه ده‌بێت به جددی وه‌ریگرین و داوا له كۆمسیۆنیش ده‌كه‌م زۆر به جددی كاری له‌سه‌ر بكات".
سه‌باره‌ت به دیدار و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هه‌ڵوێستیان بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند "به‌ڵێ برێت مه‌كگۆرگ هاتۆته ئێره و یه‌كترمان بینیوه، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا قسه‌مان له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرگ كردووه و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تێك پێكبهێنرێت كه له خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتیانی عێراقدا بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌یری ده‌كه‌ن. هه‌ستم نه‌كرد ڤیتۆیان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك هه‌بێت و لایه‌نێك له‌سه‌ر لایه‌نێكی دیكه بسه‌پێنن و ئه‌مه به پرۆسه‌یه‌كی عێراقی ده‌زانن و ده‌یانه‌وێت عێراقییه‌كان خۆیان بڕیار بده‌ن و ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تێك پێكبهێنرێت گرنگی به خزمه‌تگوزاری و ژیانی ڕۆژانه و ئابووری و هه‌لی كار بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بدات. بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن و ئه‌مڕۆش دیسانه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له ئاینده‌شدا سه‌ردان ده‌كات. ئه‌مڕۆ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له سه‌ڵاحه‌ددین ده‌بینێت و ئه‌م دیدارانه‌ی مه‌كگۆرگ به‌رده‌وام ده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی دروستكردنی كۆده‌نگیی لایه‌نه كوردییه‌كان له عێراق و به‌شداریكردنی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له هاوپه‌یمانێتییهكاندا ئه‌گه‌ر كۆده‌نگی دروست نه‌بوو، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا بتوانین كاری جددی بكه‌ین، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه بێت كه به یه‌كگرتوویی له به‌غدا ئاماده بین. ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی كه لایه‌نه‌كان هه‌یانه بۆ من وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت، نیگه‌رانیی جددین و ده‌مه‌وێت ئه‌م نیگه‌رانیانه نه‌مێنن، بۆ نه‌هێشتنیشی داوا له كۆمسیۆن ده‌كه‌م هه‌موو ڕێكارێك بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانیی ئه‌م لایه‌نه‌نه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌مێنێت، چونكه مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی ئێمه له گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه بین. له‌و 57 كورسیه‌ی كه هه‌مانه له‌وێ ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه بین و یه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بین و به هێزه‌وه له‌وێ به‌شدار بین. هه‌ندێك گرفت و نیگه‌رانی هه‌یه و ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌بێت ئه‌و نیگه‌رانیانه بڕه‌وێنێته‌وه ئێمه نین، به‌ڵام من خۆشم وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كه‌م كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیگه‌رانییه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه جا به ژمارده‌نه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكه له كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی كوردستان. من ئه‌مه زۆر به ئاسایی ده‌بینم و پێویسته ئه‌وه ئه‌نجام بدرێت و لایهنه‌كانیش به دڵنیاییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا".
سه‌باره‌ت به باسنه‌كردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له مه‌رسوومی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "من داوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌م كردووه به هه‌ر هه‌موویانه‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، یان په‌رله‌مان، یان ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بێت، من لێره ده‌مه‌وێ وه‌كو پارتی ئه‌و قسه‌یه بكه‌م كه هیچ كێشه‌یه‌ك نییه و ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێمه ئاماده‌ین و به‌شدار ده‌بین".
باسكردنی ئیستحقاقی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ردوو پارێزگاكانی كه‌ركووك و سلێمانی و دۆخی ئێستای كه‌ركووك، لایه‌نێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كانی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانان بوو و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێزیان گوتی "گه‌ر سه‌یری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ین بۆ ئێمه وه‌ك پارتی به سوپاسه‌وه بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگران و ده‌نگده‌رانمان، خه‌راپمان نه‌هێناوه و هه‌ر حزبێكیش دهیه‌وێت له‌وه زیاتری هه‌بێت و ئه‌مه شتێكی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر پارتی هات به‌تایبه‌تی و ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵیان دا به‌سه‌ر پارتی بهێنن و ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌نجامانه، به ڕاستی ئه‌مه جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه و سوپاسی هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتیش ده‌كه‌م حزبی خۆیان جێنه‌هێشت و ئه‌مڕۆ به قورساییه‌كی گه‌وره‌وه وه‌ك حزبی یه‌كه‌می كوردستان مایه‌وه و به‌شدار بوو و له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو فشار و كێشانه‌ش، سوپاس بۆ خوا به‌م شێوه‌یه ده‌رچوو. له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك هه‌روه‌ك له وه‌ڵامێكی پێشتری پرسیاره‌كاندا گوتم ئه‌و نیگه‌رانیانه نیگه‌رانیی جددین له كه‌ركووك و سلێمانی و شوێنه‌كانی دیكه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ئێمه داوا له كۆمسیۆن ده‌كه‌ین ئه‌م پرسه به جددی وه‌رگرێت و پێویسته هه‌موو لایه‌ك له‌وه دڵنیابێت كه ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا. ئه‌وه ئیستحقاقی خۆیه‌تی و به‌و ئیستحقاقه‌وه ده‌چێته‌وه به‌غدا. من داوا ده‌كه‌م كۆمسیۆن ئه‌و دڵنیاییه به هه‌موو لایه‌ك بدات و ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر زۆر گرنگه و ده‌بێت هه‌موو ڕێكارێك بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نیگه‌رانیانه نه‌مێنن".
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی هه‌مان سیستمی ئه‌لكترۆنیی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕازیكردنی شه‌ش لایه‌نه ناڕازییه‌كه، به‌ڕێزیان گوتی "هه‌ر ڕێكارێك كه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون و پرۆسه‌كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت و كۆمسیۆن بڕیاری له‌سه‌ر بدات و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ڕێككه‌ون، ئێمه پشتگیری لێده‌كه‌ین. گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك دڵنیابن له‌و ده‌نگانه‌ی كه ده‌یده‌ن، ناكرێت خه‌ڵك وا بیر بكه‌نه‌وه كه ده‌نگ ده‌دات و ده‌نگه‌كانیان به‌فیڕۆ ده‌ڕوات، یان ده‌نگ به لایه‌نێك ده‌دات و بۆی حساب ناكرێت. ده‌بێت ئێمه كۆتایی به‌م دۆخه بهێنین. من له‌و باوه‌ڕه‌دام میكانیزمی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌زموونێكه بۆ ئێمه‌ش كه بزانین كێشه‌كه چییه و به‌پێی ئه‌وه ئێمه ده‌بێت ئه‌و ڕێكاره بگرینه به‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو ڕێكاره‌كانی دیكه باوه‌ڕی خه‌ڵك به پرۆسه‌كه زیاد ده‌كات و بێگومان هه‌ر واش ده‌كه‌ین. نیگه‌رانیی شه‌ش لایه‌نه‌كه دیسانه‌وه ده‌یڵێم نیگه‌رانیی جددین، ئه‌وان ئه‌و هێزانه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه و ده‌بێت نیگه‌رانییان به جددی وه‌رگرین. من وه‌ك خۆم زۆر به جددی وه‌رمگرتووه و داواش ده‌كه‌م كۆمسیۆن ڕێكاری پێویست بگرێته به‌ر بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م نیگه‌رانییه به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه باسی لێوه ده‌كه‌ن."
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە بەردەوامیی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، سەبارەت بە هەڵبژاردن لە کەرکووک، ئاماژەی بە هەندێ نیگەرانی کرد لەو پرۆسەیەدا، لەگەڵ ئەوەشدا گوتی "پێمان خۆشە کورد سەرکەوتوو بێت و لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی دیکەی عەرەب، تورکمان، مەسیحی بەخۆشی بژین و کەرکووک و هەموو شوێنەکانی تریش بەوەوه جوانە، چونکە لە کەرکووک تەنیا کورد نییە، عەرەبیش هەیە، مەسیحیش هەیە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە دەبێ هەموویان پێکەوە بژین. ئەگەر نیگەرانییەکی لەو بابەتە هەیە دەبێ داوا بکەین و هەوڵ بدەین ئەو نیگەرانییە نەمێنێ و هەموومان بە یەکدەنگ لە بەغدا ئامادە بین."
سەبارەت بەوه‌ى دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق، تا چەند کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەبێت، بەڕێز نێچێرڤان بارزانی ئەو کاریگەرییانەی بە دوور زانی و لەو بارەیەوە گوتی: "ئێمە وادەی ئەو هەڵبژاردنەمان دەستنیشان کردووە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە هەبووە، بۆیە هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە وادەی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن."
دەربارەی پلانی حکوومەتی هەرێم بۆ بەردەوامیی پڕۆژە ستراتیژی و خزمەتگوزارییەکان، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی وەبەرهێنەرانی ئەو پڕۆژانەی کرد کە لە قۆناغی جێبەجێکردندان و کۆمپانیای هێمن گرووپ و به‌ڕێز خالد خۆشناو، خاوه‌نى هێمن گرووپى وەک جێبەجێکاری پڕۆژەی ١٢٠ مەتریی هەولێری بە نموونە هێنایەوە کە ئەوان بە پارەی خۆیان پڕۆژەکان جێبەجێ دەکەن، تەنیا لەسەر ئەو متمانەیەی بە حکوومەت هەیانە. بەڕێزیان لەو بارەیەوە گوتی "سوپاسیان دەکەم لە خەمخۆریی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ ئەم وڵاتە ئاماده بوون سەرمایەی خۆیان کە لەبەر دەستیانە، ئەو کارانەی پێ بکەن و لە داهاتوودا حکوومەت پارەکەیان بداتەوە." بەڕێزیان ئاماژەی به قۆناغی نوێی دوای هەڵبژاردن لە عێراق و کوردستان کرد، بەوەی کە "تەرکیزی ئێمە بۆ ئەو قۆناغە ئەوە دەبێت کە چۆن بتوانین خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان دەستەبەر بکەین." لەوڕووەوە هەموو هەوڵێکی حکوومەتی دووپات کردوە کە ئەولەوییەتی یەکەمیان نەهێشتنی پاشەکەوتی مووچە دەبێت و لەو یەک دوو مانگەی دواییدا هەنگاوی زۆریان لەو بارەیەوە هەڵگرتووە. بەڕێز نێچیرڤان بارزانی خواستی حکوومەتی هەرێمی خستە ڕوو کە دەیانەوێ وردەوردە مەسەلەی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک بگەڕێتەوە و کار و پڕۆژەکان دەست پێبکەنەوە، هانی وەبەرهێنەران بدەن کاری وەبەرهێنانی زیاتر لەکوردستان ئەنجام بدەن، لەگەڵ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری لە کوردستان.
هه‌ر سەبارەت بە ناڕەزایەتیی حزبەکان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئەوەی دووپات کردەوە کە "هەموو حزبەکان با بێن سەیری دەنگەکانی خۆیان بکەن و هەڵسەنگاندنێکی واقعبینانە بکەن لەسەر ئەو شتەی کە هەیە لە هەولێر و دهۆک. نامەوێ شتەکان جیا بکەمەوە، بەڵام بۆ ئەوەی نیگەرانیی ئەم لایەنانە نەمێنێ، ئامادەین وەک پارتی بۆ جیاکردنەوەی به‌ده‌ستى دەنگەکان لە هەولێر و دهۆک و هەر شوێنێکی تر و پشتگیری دەکەین، بەڵام ئەو شتە دەبێ کۆمیسیۆن بیکات نەک ئێمە."
بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار یان هەر پۆستێکی دیکەی سیادیی لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا بە ئیستحقاقی کورد دانا، لەگەڵ ئەوەشدا گوتی: "کێشەی کورد لەگەڵ بەغدا، پۆست نییە و دوایین شت پۆستەکان دێت. کێشەکە زۆر گەورەترە لەوە، کێشەکە ئەوەیە ١٢ ساڵە کورد چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەستوور دەکات، ١٢ ساڵە ئەم دەستوورە لەم وڵاتەدا جێبەجێ ناکرێت. ١٢ ساڵە شەراکەت لەو وڵاتە مانای نەماوە و ١٢ ساڵە ئێمە خۆمان نابینین کە لە بەشێک لەو پرۆسەیەداین. ١٢ ساڵە هیچ شتێک ناکرێت بۆ ئەوەی سەقامگیریی سیاسی لە عێراق دروست ببێت، بەبێ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، ئەو شتانە دروست نابن، دەبێ دیدێكی ڕوون هەبێت بۆ عێراقی دوای ئەم هەڵبژاردنانە، بەوەی کە ئایا عێراقی دوای ئەم هەڵبژاردنانە دەیەوێت لەسەر مۆدێلی کۆن بچێت یان نا؟" بەڕێز سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە هۆکاری سەرهەڵدانی داعش کرد لە عێراق کە لە ئەنجامی پەیرەوکردنی سیاسەتێکی شكستخواردوو دروست بوو، هەروەها ئەنجامدانی ڕیفراندۆمى لە هەرێمی کوردستان بۆ بێهیواییی کورد لە بەغدا گەڕاندەوە کە نەیدەویست دەستوور جێبەجێ بکات، کورد بێهیوا بوو لەوەی کە بەغدا بیەوێ مافەکانی کورد بدات. بۆیە گوتی "ئەگەر ئه‌زموونمان لەو سیاسەتە وەرنەگرتووە و شتێکی شكستخواردوو دووبارە دەکەینەوە، به دڵنیاییه‌وه دەبێتە دووبارەکردنەوەی ئەو شتە کە پێشتر شكستى هێناوە. ئێمە دەبێ لە عێراقدا دیدگایه‌كی ڕوونمان هەبێ بۆ پاشەڕۆژی ئەم وڵاتە. مێژوو پێمان دەڵێت ئەگەر داواکاریی کورد لەم وڵاتە بە جددی وەرنەگیرێت و جێبەجێ نەکرێت، سەقامگیریی سیاسی لە عێراقدا نابێت. ١٢ ساڵ بەسەر بۆ ئه‌زموون."
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هەروەها باسی لەوە کرد کە "کێشەی ئێمە گەلی عێراق نییە، گەلی عەرەب نییە، ئێمە برای یەکترین، بەڵام دەبێ بێین ئەو شتانەی کە هەیە جێبەجێ بکرێت بۆ داهاتوو و سەقامگیریی سیاسی لەم وڵاتەدا."
سەبارەت بە دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەنێوان لایەنە کوردی و عێراقییەکان لەسەر پێکهێنانی حکوومەت لە بەغدا و بوونی مەرج بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: "گرنگ ئەوەیە کە وەک کورد ماڵی خۆمان ڕێکبخەین، بۆ ئەوەش دەبێ ئەم لایەنانە دڵنیا بکەینەوە بەوەی کە دەبێ کۆمسیۆن دڵنیاییان بداتێ. لەناو خۆماندا وەک لایەنە کوردییەکان دەستمان بە گفتوگۆ کردووە و دواتریش لەگەڵ بەغدا دەکەوینە گفتوگۆ."
دەربارەی پرسی دابەشکردنی مووچە، بەڕێز سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند: "مووچە وەکو خۆی دێت و کێشەیەک دروست نەبووە و بەردەوامیش دەبێ و پێویست نییە نیگەرانی هەبێت. چەندین جار گوتوومە ئەگەر لەو پرسانه‌دا کێشە دروست هه‌بێت، هەر خۆم بە خەڵک دەڵێم کە کێشەمان هەیە. بۆیە من کێشە نابینم لەو بارەیەوە."
لە کۆتاییدا بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، باسی لە پێکهاتەی کریستیانەکانی کوردستان کرد بەتایبەت کریستیانەکانی دانیشتووی دەشتی نەینەوا و لەو بارەیەوە گوتی: "کریستیانەکان بە هەموو نەتەوەکانییەوە مێژوو و ڕیشەی زۆر کۆنیان لەم سنوورە هەیە. وەکوو بنەما، هەر هەنگاوێک بۆ پاراستنی ئەوان و بۆ ئەوەی لە داهاتووی خۆیان دڵنیا بن، چ لە هەولێر، چ لە بەغدا دەبێ پێیان بدرێت، ئەمانە دەبێ لەو ناوچەیە بمێننەوە و ئێمە وەک حکوومەتی هەرێم ئامادەین لەگەڵ بەغدا لێكتێگه‌یشتنی تەواو بکەین و لەپێناو دڵنیاییدان بەو لایەنانەی کە لەو سنوورەدا دەژین. ئامادەین هەموو هەنگاوێک بگرینەبەر، ئەمانە هاووڵاتیی ئەم وڵاتەن و دەبێ بە ئاسوودەیی لەو وڵاتەدا بژین. نامانەوێ ئەو دابەشبوونە دروست ببێ بەوەی کە هەندێ لەمبەرن و هەندێ لەوبەرن. بۆیە دەمانەوێ ئەمنییەتیان هەبێ و ژیانیان پارێزراو بێت، لەگەڵ بەغداش به دڵنیاییه‌وه لەسەر هێل دەبین بۆ ئەو پرسە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.