ئومێد محه‌مه‌د بەڕێوەبەری دابه‌شكردنى کارەبای هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، له مانگى ڕەمەزاندا ئه‌گه‌ر پله‌ى گەرما بەرزتر نەبێتەوە و لۆد لەسەر وێستگەکان نه‌بێتا ئه‌وا له‌به‌رنامه‌مان دایه لە ڕەمەزاندا ڕۆژانە ١٥ کاتژمێر کارەبا بدرێت به هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەرێم ڕاشیگەیاند ، له‌گه‌ل لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ى دابینى سوته‌مه‌نیمان بۆ بكه‌ن له‌پێناو ئیشپێکردنی چەند یەکەیەکی تر لە وێستگەکانى بەرهەمهێنانی کارەبای ، له‌پێناو مانه‌وه‌ى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا وەک خۆی
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند ، له‌گه‌ل به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رمى خواست زیاتر له‌سه‌ر كاره‌با ده‌بێت بۆیه هیوادارین بێ گرفت نه‌بین تا بتوانین ڕۆژانه به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى دامانناوه كاره‌با بده‌ین به‌هاوڵاتیان و ماوه‌كانى دیكه‌ش له‌كاته‌كان مۆلیده ئه‌هلیه‌كان كاته‌كان ته‌واو بكه‌ن له‌پێدانى كاره‌با به‌هاوڵاتیان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.