پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕایگه‌یاند : له دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاتى خۆیی و به‌پێى خشته‌ى ڕاگه‌یاندراو له‌هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ى ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت ، وه‌من ڕایده‌گه‌یه‌نم موچه دابه‌شكردن په‌یوه‌ست نیه به‌هه‌ڵبژاردن كه‌له‌ئێستادا پڕۆسه‌كه ته‌واو بووه و موچه‌یه‌ش یانى ته‌واو ، ئه‌مه ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه كێشه‌مان نیه له‌دابه شكردنى موچه پێویست به‌دوو دڵى ناكات با هاوڵاتیان دڵنیا بن له‌وه‌ى موچه دابه‌ش كردن به‌رده‌وامه بێ گرفت .
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند ، گه‌ر كێشه له‌مووچه‌دا هه‌بێت خۆم ڕایده‌گه‌یه‌نم ، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه موچه به‌رده‌وام ده‌بێت باهاوڵاتیان دوو دڵ نه‌بن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.