دینای گۆرانیبێژ ، به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، له ڕێی هه‌ژماره‌كانی خۆیه‌وه گۆرانی "طلع البدر علینا" بڵاو كرده‌وه.
شایانی باسه گۆرانییه‌كه‌ی دینا به ناوی "طلع البدر علینا"یه كه له ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورده، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی لبنانی "فادی حه‌داد" كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
دینا گۆرانیبێژێكی تازه ده‌ركه‌وتووه و نوێترین قوتابیی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و كلیپی گۆرانییه، به‌م دواییانه‌ش ئه‌لبوومێكی بڵاو كرده‌وه كه "شای وڵات" ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌تی، ئاماده‌كردن و ئاوازی ته‌واوی گۆرانییه‌كانی هی هه‌ڵكه‌وت زاهیره، له هه‌شت تراكی گۆرانی به ناوه‌كانی خۆشه‌ویستم، شای وڵات، یا زین، دروود، مه‌گه‌ڕێوه، منت بیر چووه‌ته‌وه، تێنه‌گه‌یشتم و خۆشه‌ویستی گه‌ل پێك دێت.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.