Erbil 12°C شەممە 21 کانونی یەکەم 15:57

لیسته‌که‌ی سه‌در له‌ شه‌ش پارێزگای عێراق پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێناوه‌

به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن
کوردستان TV
100%

به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ شه‌ش پارێزگای دیكه‌ رایگه‌یاندووه‌، لیستی سائرون به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در له‌ دوو پارێزگای دیكه‌ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی بۆ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، سلێمانی، هه‌ولێر، نه‌جه‌ف، میسان و سه‌ڵاحه‌ددین راگه‌یاند.

مه‌عن هیتاوی، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، ئیئتلافی سائرون له‌ هه‌ردوو پارێزگای نه‌جه‌ف و میسان یه‌كه‌مه‌. به‌مه‌ش له‌ كۆی ١٨ پارێزگا، ئیئتلافه‌كه‌ له‌ شه‌ش پارێزگا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێن.

موقته‌دا سه‌در،كه‌ لیسته‌كه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی بردووه‌ته‌وه‌، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر دا، توویتێكی كردووه‌، تێیدا وه‌ك هێما ناوی لیست و هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا به‌كارهێناوه‌و ده‌ڵێت: ئێمه‌ (سائیرون)ین به‌ (حیكمه‌) و (وه‌ته‌نییه‌) ده‌بینه‌ (ئیراده‌)ی گه‌ل و داوامان بنیادنانی (نه‌وه‌یه‌كی نوێ)یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی (گۆڕان)كاری به‌ره‌و چاكسازیی رووبدات، تاوه‌كو (بڕیار)ه‌كه‌ عێراقی بێت و (به‌رق) و (سه‌ركه‌وتن) به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی (به‌غدا) پایته‌خت بێت و ( جموجۆڵ)ی (دیموكراتی)مان به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌تێك بێت به‌ (كادیر)ی ته‌كنۆكرات و ناحیزبی.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.