Erbil 13°C شەممە 21 کانونی یەکەم 16:24

قاسم سولەیمانی گەیشتە بەغدا

قاسم سولەیمانی لەگەڵ سەركردەی قەوارە جیاجیاكانی شیعە كۆ دەبێتەوە
قاسم سولەیمانی گەیشتە بەغدا
کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لیستە شیعەكان و پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی و پێكهێنانەوەی حكومەتی نوێی عێراق لەلایەن شیعەكانی عێراقەوە.

ماڵپەری غەدپرێس  بڵاوی كردۆتەوە كە ئەمڕۆ سێشەممە قاسم سولەیمانی لەگەڵ سەركردەی قەوارە جیاجیاكانی شیعە كۆ دەبێتەوە، بۆ ئەوەی ڕازییان بكات بە یەكەوە هاوپەیمانییەكی گەورە لەناو پەرلەمانی عێراق دروست بكەن و حكوومەتێكی نوێ دابمەزرێنن.

سەرچاوەكە روونیكردەوە  كە سەردانەكەی قاسم سولەیمانی نهێنییە و ئاشكرا و فەرمی نییە و ئامانجیەتی جارێكی دیكە لیستەكانی نزیك لە ئێران ببنە خاوەنی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی، لە كاتێكدا موقتەدا سەدر و لیستەكەی یەكەم لیستن و زۆرترین كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان بەدەست هێناوە، سعوودیەیش بە تەواوی پشتیوانی سەدر دەكات، لەوەی گەورەترین فراكسیۆن دروست بكات و حكوومەت بە هاوكاری سوننەكان پێك بهێنێت.

سەردانەكەی قاسم سولەیمانی بۆ بەغدا دوای ئەوە دێ، كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕێژەی 90%ی ئەنجامە بەرایییەكانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.