Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:54

حه‌یده‌ریینامه‌ی نووسه‌ر "مومتاز حه‌یده‌ری" چاپ و بڵاوکرایه‌وه‌

له‌ چوار به‌رگه‌دا، چه‌ندین وتارو نووسین و وێنه‌ و نامه‌و یاداشتی "مومتاز حه‌یده‌ری" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،
کوردستان TV
100%

وتارو نووسینه‌كانی "مومتاز حه‌یده‌ری" له‌ كتێبێك له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌و نامه‌و یاداشتی چاپ به‌ناوی حه‌یده‌ریینامه‌،بڵاوكراییه‌وه‌.   

حه‌یده‌ریینامه‌ له‌ چوار به‌رگه‌دا، چه‌ندین وتارو نووسین و وێنه‌ و نامه‌و یاداشتی "مومتاز حه‌یده‌ری" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ بۆته‌ مێژوویه‌ك له‌ رووی نووسین و زه‌مه‌نی بڵاوبوونه‌وه‌یان، كتێبه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ كۆبانێ‌، شنگال، عه‌فرین كراوه‌.

مومتاز حه‌یده‌ری ده‌ڵێت: كتێبی حه‌یدریینامه‌ له‌گه‌ڵ چه‌پكێ‌ گوڵ وه‌كو دیارییه‌كی كلتوری به‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز پێشكێش ده‌كه‌ین، ده‌خوازین ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نموونه‌ییه‌ له‌روانگه‌ی پیرۆزی وشه‌ی ره‌سه‌نی ئازادیخوازه‌وه‌، بگره‌ له‌ كانگای زیندوویی و ویژدانه‌وه‌، سه‌رێكی به‌سه‌ردابگرن و دۆستانه‌ به‌سه‌ری بكه‌نه‌وه‌و به‌ وردی بیخوێننه‌وه‌، تاكو مزی ئاشه‌وان له‌هاڕینی ئارده‌كه‌دا به‌ ته‌واوی پێی بدرێ‌، بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی مرۆڤپه‌روه‌ریی له‌باوه‌شی ئاسووده‌ییدا به‌خته‌وه‌ر بێت.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.