Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 18:58

عەبادی داوا له‌ قەوارە سیاسیەکان ده‌کات رێز لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن

ئامادەیی بۆ پێكهێنانی حكومەتی دوور لەگەندەڵی دەردەبرێت
کوردستان TV
100%


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 14-5-2018، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت “داوا لە لایەن و قەوارەکان دەکەم رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن بگرن.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا رایگەیاند داوا لە لایەن و قەوارەکان دەکەم رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن بگرن.

عەبادی لە وتەیەکدا ڕایگەیاند، ئەوان پابەندن بەوەی بەرگری لە یەکپارچەیی و سەروەری عێراق بکەن تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت.

سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا دەكات، لایەنەكان و قەوارە سیاسیەكان رێز لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان بگرن و ئامادەیی بۆ پێكهێنانی حكومەتی دوور لەگەندەڵی دەردەبرێت.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بەسەركەوتووی كۆتایی هات و، داواشی لە قەوارە و هێزە سیاسیەكان و هاووڵاتیان كرد رێز لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان بگرن و پابەندبن بە رێگە دەستوری و یاساییەكان بۆ گەیاندنی گلەیی و سەرپێچییەكان.

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەپرێس كۆنفرانسەكەدا گوتیشی: ئامادەین بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز بۆ داهاتووی عیراق بەجۆرێك لەگەندەڵی بەدوور بێت، رێگری لەدەستوەردانی دەرەكی دەكرێت لە حكومەتی داهاتوو.

رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.