گۆرانیبێژ "گۆران نووری" سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی گۆرانییه‌كی ئاینیه كه بۆ مانكی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بڵاوی ده‌كاته‌وه.
"گۆران" نوری له لێدوانێكدا به ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند: كه ئاوازدانه‌ر "ئاریۆس حه‌مه سه‌عید" گۆرانیه‌كی ئاینی بۆ ئاماده‌كردووه و سه‌رجه‌م كاره ته‌كنیكیانه‌یش ناوبراو بۆی جێبه‌جێ كردووه.
گۆران گوتی: یه‌كه‌مین جاره گۆرانی ئاینی ده‌ڵیم، به‌ڵام گوتنی ئه‌و گۆرانیه ئاینیه، زیاتر له‌و گۆرانیانه خۆشحاڵی كردوومه كه بۆ ئه‌شق و دڵداری چریومن.
هه‌روه‌ها گوتیشی:" به‌ده‌ر له‌م به‌رهه‌مه ئاینیه‌م، چه‌ند گۆرانیه‌كی تازه‌م له هه‌گبه‌دا هه‌یه و له داهاتوودا پێشكه‌یشی جه‌ماوه‌ری ده‌كه‌م.
شایانی باسه "گۆران نووری" دوا به‌رهه‌می بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆرانی ماچ بوو، كه ئه‌و گۆرانیه‌شی كاردانه‌وه‌یه‌كی باشی لێ كه‌وته‌وه‌و له‌لایه‌ن گووێگرانیه‌وه پێشوازیه‌كی باشی لێكرا.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.