توێرهژرانی بواری ته‌ندرووستیی ده‌رمانێكیان بۆ پێشگیریی له كهچهڵیی ( رووتانه‌وه‌ی قژ ) دۆزیوه‌ته‌وه كه پێشتر بۆ چاره‌سه‌ری پووكانهی ئێسك (نه‌رمبوونی ئێسك) به‌كار ده‌هات.
توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م ده‌رمانه كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر ریشه‌كانی قژ هه‌یه و ده‌بێته هۆی وروژان و چالاكبوونی زیاتریان.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه ئه‌م ده‌رمانه هێرش ده‌كاته سه‌ر پڕۆتینێك كه ده‌بێته هۆی رێگریی له گه‌شه‌ی تاڵه‌كانی قژ و له ئه‌نجامدا مرۆڤ تووشی كهچهڵیی ده‌كات.
دكتۆر ناسان هاكشاو له زانكۆی مانچسته‌ر كه به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كه‌یه وتی: ئه‌م ده‌رمانه له توانایدایه كه گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له موی سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌دا درووست بكات كه گیرۆده‌ن به‌ده‌ست رووتانه‌وه‌ی قژ و هه‌ڵوه‌رینی تووكی سه‌ریان.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.