له توركیا دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دوایین لیستی كاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بڵاوكرده‌وه.
تورکیا لیستی ناوی کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەسەند کرد، كە لە نێوانیاندا سەڵاحەدین دەمیرتاش وەک سەرۆکی هەدەپە بوونی هەیە.
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، لیستی ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەکەی بڵاوكردەوە كە بڕیارە لە 24ی مانگی داهاتوودا ئەنجامبدرێت.
جێی ئاماژەیە ئەو لیستەی کە بڵاوکراوەتەوە پێکدێت لە شەش لیست، کە ناوی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووى پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی تێدا هاتووە، کە لە ساڵی 2016ەوە بە تۆمەتی هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) زیندانی كراوە.
له ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندن، دوایین لیستی ناوی كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بریتییه له: دۆغو په‌رینچه‌ك، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر، موحه‌ره‌م ئینجه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و ته‌مه‌ل كارامۆڵڵائۆغڵو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.