Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:15

ته‌واوى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاى سلێمانى ڕه‌تده‌کرێته‌وه‌

له‌سه‌ر ئاستى باڵا پارت و لایه‌نه‌ سیاسی كوردستان پڕۆسه‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%


كه‌مێك پێش ئێستا  له‌پارێزگاى سلێمانى پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان ، به‌شداربوو له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ و ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌پڕۆسه‌ ناڕازین و داواى به‌په‌له‌ له‌ كۆمسیۆن ده‌كه‌ن كه‌ ڕێگری بكات له‌و ساخته‌كارییه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه‌له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى ئه‌نجامى داوه‌ به‌پڕۆسه‌كه‌ ڕازى نه‌بێـت و ڕه‌تى بكاته‌وه‌ و وه‌ڕێگا چاره‌ی بۆ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ده‌نگى هیچ لایه‌ك نه‌فه‌وتێت . 

پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان جگه‌ له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان نه‌بێت ، ڕه‌تى پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن ساخته‌كاریه‌كى زۆر له‌لایه‌ن یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ كاره‌كه‌ش به‌به‌رنامه‌ داڕێژى كراوه‌ ، ئه‌و پارتانه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ده‌نگى ئه‌وان فه‌وتاون و ئه‌ژمار نه‌كراون بۆیه‌ به‌ده‌نگى خۆیان نازانن كه‌له‌ئێستادا له‌ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ڕاگه‌یاندراوه‌

یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتیدا له‌ڕێگاى هێز و  وه‌ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى دایڕێشتووه‌ له‌جێ به‌جێ كردنى له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى  پێشێلكارى و ساخته‌كارى ئه‌نجام داوه‌ له‌هه‌ردوو ڕۆژدا ، به‌جۆرێك كاردانه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتى نیشتیمانى كه‌پڕۆسه‌كه‌ له‌سلێمانى  به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ڕه‌تبكرێته‌وه‌ پێى ناڕازین لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستانى به‌شداربوو له‌پرۆسه‌ى هه‌لبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 

بڕیاره‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ڕاگه‌یاندراوێك بۆ ڕاى گشتى ڕابگه‌یه‌نن 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.