له‌باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پارێزگاى سلێمانى كهتهنیا جگه له‌یه‌كێتى نه‌بێ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ڕه‌تى ئه‌و ئه‌نجامه ده‌كه‌نه‌وه كهپرۆسهكه له‌و ناوچه‌یه‌دا بهساختهكاریهكى زۆردا تێپه‌ڕبووه ، مه‌حمود محه‌مه‌د ووته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو ده‌كرده‌وه ئه‌مه‌ش ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یه :
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌راوردكردنی ده‌نگی دهنگدهركانمان، له پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه، گومانی زۆرمان له لا دروست بووه، له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران كرابێت، هه‌روه‌ها بردنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان گومانمان له‌سه‌ر ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر ده‌كات، شایه‌نی باسه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به هه‌مان شێوه گومانیان له پاكی و بێگه‌ردیی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی هه‌یه.
بۆیه وه‌كوو پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌ندراو قبووڵكراو نین و، داوا ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست ئه‌ژمار بكرێ و، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌نجام بدرێ به كارێكی باشی ده‌زانین، تا گومانی هه‌موو لایه‌ك بڕه‌وێته‌وه و ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزراو بێ.
مه‌حموود محه‌ممه‌د
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.