Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:55

سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان له‌ عێراق ده‌خران

بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر گه‌شته‌كان له‌ عێراق ڕادەگیرێت
کوردستان TV
100%


به‌هۆى هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، حكومه‌تى عێراق فەرمانی داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان و و فڕۆکەخانەکان ده‌ركرد.

به‌هۆى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌ڕله‌مانى عێراق، بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر گه‌شته‌كان له‌ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕادەگیرێت و لە کاتژمێر 12:00ی شەوى هەینى تا کاتژمێر 12:00ى شەوى شەممە دەخایەنێت، دواتر گەشتەکان لە سەرتاسەری عێراقدا ئاسایی دەبنەوە.

سبەینێ‌ شه‌ممه‌ (5/12/2018) پرۆسەی هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستە لەئەمڕۆوە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان بۆ ماوەی (24) كاتژمێر داخراون.

بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاندووە كە داخستنی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان تاكو كۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بەردەوام دەبێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.