Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:24

سبه‌ى شه‌ممه‌ له‌ عێراق و کوردستان 22 ملیۆن که‌س ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان

كۆمسیۆن: هەر كەسێ دووجار دەنگ بدات 1 بۆ 15 ساڵ زیندانی دەكرێت
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگەیاند، لە پڕۆسەی دەنگدانی سبەینێدا 22 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئاشكرایشى كرد كه‌ هەر كەسێك دووجار دەنگ بدات لە 1 بۆ 15 ساڵ زیندانی دەكرێت.

بڕیاره‌ سبه‌ى 12ی ئایار هەڵبژاردنەكانی عێراق بەرێوە بچێت كە لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 144 هەزار و 730 دەنگدەر هەن و 25 قەوارە بەشدارن لە چوارچێوەی 19 حزب و چوار هاوپەیمانی و دوو كاندیدی تاك، هاوكات 357 كاندید نێرن و 146 كاندید ڕەگەزی مێن ، كە كێبڕكێ لەسەر 46 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.

ئەوەیش لەكاتێكدایە دوێنێ پێنجشەممه‌ لە عێراق پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكان بەڕێوەچوو هاوكات لە 19 وڵاتی دنیایش دەنگدانی تایبەت دەستیپێكرد و تاكو ئێسته‌یش له‌ هه‌ندێك وڵاتى وه‌ك سوید و ئوستراڵیا و سكۆته‌له‌ندا و فیله‌ندا به‌رده‌وامى هه‌یه‌.

سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕاى گەیاند، هیچ كەسێك ناتوانێت دووجار دەنگ بدات بەو سیستەمە تازەیە، ئەگەر كەسێكیش دووجار دەنگ بدات یان زیاتر، ئەوا بەپێی یاسای ژمارە 111 و ماددەی 289  و 290 لە یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێت لە 1 ساڵەوە تا 15 ساڵ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.