سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هێرشی کردووەتە سەر دوو کەشتیی ئەمریکی و هەشت کەشتیی نەوتهەڵگر و 10 کەشتیی دیکە کە بە نیازی تێپەڕین بوون بە ناوچەی قەدەغەکراو و نائارامی گەرووی هورمزدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئەیلوول، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی (ئێرنا) بڵاوی کردووەتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتیی ئەمریکی و هەشت کەشتیی نەوتهەڵگر و 10 کەشتیی سەرپێچیکار کە هەوڵی پەڕینەوەیان لە گەرووی هورمز دەدا.
ئێرنا بەیاننامەیەکی سوپای پاسدارانی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە: بەئامانجگرتنی دوو کەشتیی ئەمریکی، هەشت کەشتیی نەوتهەڵگر و 10 کەشتیی سەرپێچیکار ئەنجام دراوە کە بە نیازی تێپەڕین بوون بە ناوچەی قەدەغەکراو و نائارامی گەرووی هورمزدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.