ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه ئه‌منیه‌كانى توركیادا، 300 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى پله باڵاى ڕیزه‌كانى سووپایان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ڕابه‌رى ڕه‌وتى "خزمه‌ت"ه‌وه ده‌ستگیركرد.
ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه دێت كه ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام "گوله‌ن" به پلاندانه‌رى ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه شكست خواردووه وه‌سف ده‌كات، كه له 15ى ته‌مموزى ساڵى 2016 ئه‌نجامدرا.
ئەمەیش لەکاتێکدایە ئۆفیسی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئازاردا ڕایگەیاند، لەدوای هەوڵی کودەتاکەوە تورکیا 160 هەزار کەسی دەستگیرکردووە و نزیکەی هەمان ژمارەشی لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە کە کارمەندی حکومەت بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.