Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 04:43

کتێبی" مسته‌فا بارزانی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆک" بڵاوکراییه‌وه‌

چه‌ندین لێكۆله‌وه‌نیه‌وه‌ی مێژووی له‌سه‌ر بارزان و بارزانییه‌كان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو
barzani
کوردستان TV
100%

له‌ نووسینی حامید گه‌وهه‌ری كتێبی" مسته‌فا بارزانی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆك" بڵاوكراییه‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ مێژووییه‌له‌سه‌ر دوو شێوازی زانستی و مه‌یدانی كراوه‌ نووسراوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌ چه‌ندین لێكۆله‌وه‌نیه‌وه‌ی مێژووی له‌سه‌ر بارزان و بارزانییه‌كان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو.

هه‌رله‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر باس له‌ مسته‌فا بارزانی و شۆرشی دووه‌می بارزان و رۆڵی بارزانییه‌كان له‌ كۆماری كوردستان له‌گه‌ڵ په‌رینه‌وه‌ی بارزانییه‌كان له‌ رووباری ئارسدا ده‌كات ،له‌م كتێبه‌دا دیدارێكی باقرۆڤ له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی  و به‌رێكخراوكردنی بارزانییه‌كان و دانانی ئه‌نجومه‌نی كوردان له‌ ئازه‌ربایجان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

له‌م كتێبه‌دا مێژووییه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر  چه‌ند شه‌رێكی گرنگ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له‌ دۆخێكه‌وه‌  بۆ دۆخێكی تر بگۆرێت وه‌كو شه‌ری زاویته‌ ، هێرشی فیرقه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆسه‌ر بارزان ، تاكتیكی نوێ له‌شه‌ركانی ناوچه‌ی رواندز ، شه‌ری كێوه‌ره‌ش و راپۆرتی ئیدریس بارزانی له‌گه‌ڵ شه‌ری بازێ له‌ ناوچه‌ی هه‌كاری.

گه‌وهه‌ری باس له‌و پیلانانه‌ی كردوه‌ كه‌دژی بارزانی وشۆرش ئه‌نجامدراون وه‌كو ئاژه‌وه‌ی گروپی ئیبراهمم ئه‌حمه‌د و شه‌ره‌كانی (1967-1968) پیلانی گه‌وره‌ی 29 ی سپێتمبه‌ری ساڵی 1971 پیلانی رێكه‌وتنی جزائیری ساڵی 1975.

 شایانی باسه‌ حامید گه‌وهه‌ری له‌م كتێبه‌دا ئاماژه‌ی به‌ چه‌ندین زانیاری  ووردو شاراوه‌ی به‌سوودی داوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.