Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:22

دوای براوه‌بوونى به‌سه‌ر میلان ، یۆڤانتۆس نازناوی جامی ئیتاڵیای بەدەستهێنا

بۆ جارى سێزده‌مین ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى جامى ئیتاڵیا
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 9 - 5- 2018  ، له‌یاریگاى ئۆلۆمپیكۆ  هه‌ردوو یانه‌ى یۆڤانتۆس و میلان ڕووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ له‌یاری كۆتایی جامى ئیتاڵیا . 

یۆڤانتۆس توانى له‌یاریه‌كه‌ سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ به‌سه‌ر میلاندا تۆماربكات به‌ئه‌نجامى چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، گۆله‌كانى یۆڤى له‌ڕێگاى یاریزانان مه‌هدى بن عه‌تیه‌ دووگۆل ، دۆگلاس كۆستا و كالینیچ به‌هه‌ڵه‌ له‌خۆیان تۆماری كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندى یۆڤانتۆس . 


یۆڤانتۆس بۆ جاری سێزده‌مینه‌ ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى جامى ئیتاڵیا ، ئه‌لێگری راهێنه‌ری یۆڤى كه‌له‌ساڵى 2015 وه‌ ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ى وه‌رگرتووه‌  توانیوه‌یه‌تى بۆ چوار جار نازناوى خولى ئیتاڵیا و جام به‌ده‌ست بهێنێت 

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.