دوای 10 ساڵ كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگی كوردی _كوردی و فارسی ، دوێنێ سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 8/5/2018 له رێوره‌سمێكی پڕ شكۆداو به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نووسه‌ر ، شاعیر ، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانی كورد له زانكۆی كوردستان له شاری سنه " فه‌رهه‌نگی زانستی كوردستان " چاپ و بڵاوكرایه‌وه .
ئه‌م فه‌رهه‌نگه كاملترین فه‌رهه‌نگی مێژووی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردیه كه خاوه‌نی 93 هه‌زار ده‌روازه‌یه و له لایه‌ن گرووپێكی كاری توێژینه‌وه له زانكۆی كوردستان له سنه به سه‌رپه‌رشتی " ماجید مه‌ردۆخ رۆحانی " له چوار به‌رگدا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه .
به‌رێوه‌به‌ری به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له زانكۆی كوردستان دكتۆر " به‌ختیار سه‌جادی " ئاشكرایده‌كات ،330 ساڵ پێش ئێستا یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی كوردی به ناوی " نه‌وبه‌هار " له لایه‌ن " ئه‌حمه‌دی خانی " ه‌وه نووسراوه كه له‌گه‌ڵ دووه‌مین فه‌رهه‌نگی نووسراوی كوردی 140 ساڵ نێوانیان هه‌یه كه له لایه‌ن شێخ مه‌عرووفی نۆدهییه‌وه نووسراوه .
دكتۆر به‌ختیار وتیشی ، له سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تاكو ئێستا زیاتر له 100 فه‌رهه‌نگی كوردی نووسراون كه زۆربه‌یان فه‌رهه‌نگی ناو و فه‌رهه‌نگی زاراوه و وشه‌كانن ، ته‌نیا 20 دانه له‌م فه‌رهه‌نگانه ناچنه ه‌م خانه‌یه‌وه ، له‌وانه‌ش فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه‌بۆرینه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.