Erbil 13°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:46

ئاماده‌کارییه‌کانی فێستیڤاڵی " کان " کۆتایی پێهات

به‌ نمایشكردنی فیلمێكی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی ده‌ست پێده‌كات
کوردستان TV
100%


دوای ته‌واو بوونی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ، خولی 71 ی فێستیڤاڵی سینه‌مای كان له‌ شاری " كان " له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌ستی پێكردوو، به‌ پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی بۆیان دانراوه‌ فیلمه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان نمایشده‌كرێن .

بۆ ئه‌مساڵ خولی 71 ه‌مینی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌ نمایشكردنی فیلمێكی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی " ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی " كه‌ یه‌َكێكه‌ له‌ ناسراوترین ده‌رهێنه‌ره‌كانی ئێران و جیهان ده‌ست پێده‌كات ،كه‌ یه‌كه‌م جاریه‌تی ده‌رهێنان بۆ فیلمی ئیسپانی ده‌كات كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ " خافیێر باردام و پینیۆلۆپی كرۆز " رۆلێ سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینن .

فێستیڤاڵی سینه‌مایی كان یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ فیلم ، له‌ ساڵی 1946 ه‌وه‌ تاكه‌ ئێستا له‌ شاری " كان " له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا ساڵانه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت ،بۆ ئه‌مساڵیش هه‌مان شێوه‌ی ساڵی پار دووه‌م خولی  " خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گری " رێك ده‌خات و ئه‌ندامه‌كانی ره‌خنه‌ی دادوه‌ریش له‌ ناسراوترین ره‌خنه‌گره‌ جیهانییه‌كا ده‌بن .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.