Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:42

کتێبی"باشووری کوردستان" بڵاوکراییه‌وه‌  

باشووری كوردستان - هۆكاری ده‌ره‌كی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ناكۆكی ناوخۆییدا
کوردستان TV
100%

  نوسه‌رو شرۆفه‌كاری سیاسی "دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی" كتێبێكی به‌ناوی "باشووری كوردستان - هۆكاری ده‌ره‌كی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ناكۆكی ناوخۆییدا"بڵاوكرده‌وه‌.

له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر ده‌پرسێت؟ ئاخۆ یه‌كێتی بۆچی له‌ سه‌ره‌تای قۆناغی دوای 1975 به‌وه‌ هاته‌ مه‌یدان ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكات، كه‌ بارزانی و پارتی گۆڕه‌پانیان به‌جێ هێشت و نه‌ده‌بوو بارزانی شه‌ڕی ڕاگرتبا؟ نه‌ده‌بوو ته‌سلیمی ڕێككه‌وتنی ئیقلیمی بێت، ئه‌ی بۆچی له‌ 1988 یه‌كێتی به‌هۆی ڕاوه‌ستانی شه‌ڕی عێڕاق و ئێران گۆڕه‌پانی به‌جێ هێشت؟ ئه‌ی بۆچی له‌ 16ئۆكتۆبه‌ر ده‌ڵێ: نابێ شه‌ڕ بكرێ و پیویسته‌ ته‌سلیمی ئیراده‌ی ئیقلیمی بین؟ هه‌روه‌ها وه‌سانی ده‌ڵێت:بۆ راستكردنه‌وه‌ی قسه‌كانم پشتم به‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ به‌ستووه‌، به‌تایبه‌تیش كتێب و بیره‌وه‌ریی ئه‌وانه‌ی  كه‌ یه‌كێتین.

شایانی باسه‌ نووسه‌ر دڵشاد وه‌سانی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی به‌سه‌ر سێ به‌شی سه‌ركیدا دابه‌شكردوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ و به‌شی یه‌كه‌م: تایبه‌تكراوه‌ به‌ "هۆكاره‌ ده‌ره‌كییه‌كان و جێگۆڕكێی هێزه‌ كاریگه‌ره‌كان، پۆڵێنكردنی هۆكاره‌ ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، رێككه‌وتنمانه‌ی جه‌زائیر ـ به‌رهه‌می رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی و تێڕوانینی كورد بۆ هۆكاره‌ ده‌ره‌كییه‌كان".

له‌ به‌شی دووه‌مدا  باسی ره‌نگدانه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ره‌كی له ‌ناكۆكیی ناوخۆییدا ده‌كات له‌وانه‌ش‌: "قۆناغی دوای رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له‌ ساڵی 1975، به‌كارهێنانی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر وه‌ك ئامرازێك له‌ ناكۆكیدا، زیادبوونی كاریگه‌ری هۆكاری ده‌ره‌كی و ناكۆكیی ناوخۆیی، به‌راوردكردنێك له‌نێوان كاره‌ساته‌كانی 1975 و 1988، هه‌روه‌ها به‌راوردی نێوان رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له‌ 1975 له‌گه‌ڵ 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017".

له‌ به‌شی سێیه‌می ئه‌و كتێبه‌دا، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی باشووری كوردستان له‌ سه‌رده‌مه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول 1961-1975، دوای رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له‌ ساڵی 1975، سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی له‌ ساڵی 1979، له‌‌ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران له‌ 1980-1988 و دوای وه‌ستانی ئه‌و شه‌ڕه‌.

شایانی باسه‌ له‌پاشكۆی كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ و دیكۆمێنتی خستۆته‌ روو، كه‌ له‌ نووسینی كتێبه‌كه‌‌یدا پشتی پێ به‌ستووه‌ و وه‌ك سه‌رچاوه‌ به‌كاریهێناون.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.