Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:27

ئەنەکەسە جێگری سەرۆکی ئیئتلافی سووریای وەرگرت

دەستەی گشتیی ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا دانرا
کوردستان TV
100%


دەستەیەکی نوێی سیاسی و سەرۆک و ئەمینداری گشتی و جیگرەکان بۆ ئیئتلافی نیشتمانی و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دانرا، نوێنەرێکی ئەنەکەسەش لە ئیئتلافدا دەڵێت، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕین لەم دەستە نوێیەدا.

شەلال گەدۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند" دەستەی گشتیی ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا و ئۆپۆزیسیۆن، عەبدولڕەحمان موستەفا کرایە سەرۆکی ئیئتلافەکە و کوردێکیش بە ناوی ''عەبدولباست حەمۆ کرایە جێگری."

شەلال گەدۆ گوتیشی" دەستەکە بەم شێوەیە دانرا: عەبدولڕەحمان موستەفا- سەرۆک، عەبدولباست حەمۆ- جێگر (کورد)، دیما موستەفا- جێگر، بەدر جامووس- جێگر."

گەدۆ ئاماژەیشی دا" کۆبوونەوەکە لە ئیستانبوڵی تورکیا بەرێوە چوو و 19 کەسیش بۆ دەستەی سیاسیی ئیئتلافەکە هەڵبژیڕدران، کە کوردیش لە نێو دەستەکەدا هەیە."

ئیئتلافی نیشتمانیی سووریا لە 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 2012 دامەزراوە، بارەگای سەرەکیشیان لە شاری ئیستانبوڵی تورکیایە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.