گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر " دیلان خۆشناو " به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه‌ی له ژێر ناوی " هه‌تا مابم " بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كچی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی میوزیكژه‌ن " رزگار خۆشناو " ه ، له ئێستادا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی ، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی تازه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه بریاره به‌م نزیكانه گۆرانییه‌كی نوێ به ناوی " هه‌تا مابم " بڵاوبكاته‌وه .
دیلان هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م گرانییه نوێیه ئاشكرا نه‌كردووه، ئه‌وه نه‌بێت كه بریاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاویبكاته‌وه .
دیلان خۆشناو خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و چه‌ند ساڵێكه خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات , خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ڤیدۆ كلیپ و گۆرانییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.