Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:21

ئه‌ ی وه‌ته‌ن ئیمڕۆ له‌ رێتا خیره‌تی من وانه‌ بێ

دانیشتوی سورێنی بانه‌م خاكی كوردستان ئه‌بێ
کوردستان TV
100%

ئه‌ ی وه‌ته‌ن ئیمڕۆ له‌ رێتا خیره‌تی من وانه‌ بێ

خوێنی مه‌نسوریم بڕێژن ژین و گیانم بانه‌ بێ

ژینی ئینسانی به‌سه‌ربه‌ستی نه‌بێ پێت چاك نه‌بێ

نامه‌وێ رۆحێك به‌ زیله‌ت بانه‌ بێ مه‌ربانه‌ بێ

هه‌ركه‌ سێك مه‌ستی شه‌رابی كانیاوی بانه‌ بێ

بێ شك و ته‌حقیق بزانه‌ داخلی عه‌دنان ئه‌بێ

با كه‌مردم جێگه‌ قه‌برم یانه‌ بێ یا بانه‌بێ

كفن و دفنی من به‌ ده‌ ستی لاوه‌ كانی بانه‌ بێ

لێمه‌ده‌ن ته‌عنه‌ كه‌ شێعرم رێك و پێك و چاك نه‌ بێ

دانیشتوی سورێنی بانه‌م خاكی كوردستان ئه‌بێ.

ن/ شێخ ئه‌حیا سورێنی

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.