Erbil 30°C ھەینی 13 ئەیلوول 20:38

ئه‌ردۆغان: ئۆپه‌راسیۆنێکی دیکه‌ی سه‌ربازیی له‌ خاکی سووریادا ده‌ستپێده‌که‌ین

ئامانج له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌رقه‌رار كردنی ئاسایشه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا
Erdogan
کوردستان TV
100%

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌ی سه‌ربازیی له‌ خاكی سووریادا ده‌ستپێبكات.

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ به‌رامبه‌ر هه‌زاران كه‌س له‌ لایه‌نگرانی له‌ ئه‌سته‌مبۆڵ وتی: ئامانج له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌رقه‌رار كردنی ئاسایشه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ تا له‌ناوچوونی ته‌واوه‌تیی دوایین تیرۆریست درێژه‌ی ده‌بێت.

ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ به‌ مه‌به‌ستی گۆڕانكاریی گه‌وره‌ له‌ سیسته‌می سیاسیی له‌ توركیا به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ له‌ناو گۆڕانكارییه‌كاندا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار زیاتر ده‌بێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ سوپای توركیا له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا دوو ئۆپه‌راسیۆنی به‌ناوه‌كانی " قه‌ڵغانی فورات " و " چڵی زه‌یتوون " له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی خاكی سووریادا ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.