Erbil 6°C شەممە 18 کانوونی دووەم 10:00

جنێو دان بۆته‌ دیارده‌ بۆئه‌وه‌ی کورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنن

ئێستا ده‌چێت له‌شه‌قامه‌كان ده‌سوڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت تفم له‌نوری سعید كرد
کوردستان TV
100%

له‌شه‌وێكی زستانی ساڵی 1957نوری سعید سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عیراق له‌گه‌ڵ شوفێره‌كه‌ی له‌چایخانه‌یه‌كی بچووكی به‌غدا كه‌مێك ده‌وه‌ستێت چایخانه‌كه‌ پڕبوو له‌كه‌سانی سه‌رخۆش یه‌كێك له‌سه‌رخۆشه‌كان كه‌چاوی به‌نوری سعید ده‌كه‌وێت ده‌ست ده‌كات به‌جنێو دان .

به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد نوری سعید تۆ قۆنده‌ره‌ی وتفێكیشی لێ كرد ،شوفیره‌كه‌و خاوه‌ن چایخانه‌كه‌ كابرای سه‌رخۆشیان گرت خه‌ریك بوو لێ ی بده‌ن نوری سعید ووتی لێ ی گه‌ڕێن ده‌ستی خسته‌ گیرفانی و دینارێكی ده‌رهێناو دای به‌سه‌ر خۆشه‌كه‌ پاشان ڕۆیشت.

شۆفێره‌كه‌ زۆر توره‌ بوو گووتی: جه‌نابی باشا بۆ نه‌تهێشت هه‌ندێكی تێهڵده‌م نوری سعید گووتی: ئه‌مه‌ سه‌رخۆشه‌ هیچی له‌سه‌ر نیه‌ وه‌ئه‌گه‌ر تۆ لێتبدابوایه‌ شكاتی ده‌كرد و له‌پۆلیس پرسیاریان لێ ده‌كرد بۆ لێیان دایت ده‌یگوت جنێوم به‌نوری سعید داوه‌و تفم لێكردوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و ده‌بوو به‌پاڵه‌وان منیش حه‌یام ده‌چوو به‌ڵام ئێستا ده‌چێت له‌شه‌قامه‌كان ده‌سوڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت تفم له‌نوری سعید كرد و دینارێكیشی دامێ ،به‌مه‌ش خه‌ڵك كه‌س باوه‌ڕی پێناكات ده‌ڵێن ئه‌م كابرایه‌ درۆزنه‌ ودایم سه‌رخۆشه‌.

به‌داخه‌وه‌ لای خۆشمان جنێو دان بۆته‌ دیارده‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵك خۆیان بكه‌ن به‌پاڵه‌وان و كورسی په‌رله‌مانی پێ به‌ده‌ست بێنن.

ن/ ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.