له‌كاتێكدا كه دوو رۆژی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پۆتین له پێناو وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماریی نوێ سوێندی یاسایی بخوات، ژماره‌یه‌كی زۆر له شاره‌كانی رووسیا بوون به گۆڕه‌پانی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له دژی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێستای رووسیا. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له ناكۆكه سه‌رسه‌خته‌كانی پۆتین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رووسیاوه ده‌ستگیركراون.
له سه‌روبه‌ندی سوێندخواردنی یاسایی ڤلادیمێر پۆتیندا ناڕازییانی سیاسه‌ته‌كانی ناوبراو له 90 شاری رووسیا ده‌ستیانكرد به خۆپیشاندان و له‌ناو ناكۆكه زۆر دیاره‌كانی پۆتیندا ئه‌لێكسی ناڤاڵنی له‌ناو ئاپۆڕایه‌كی هه‌زاران كه‌سیی له خۆپیشانده‌ران وتاریدا و دواتریش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی روسیاوه ده‌ستگیركرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازییانی پۆتیندا له گۆڕه‌پانی پۆشكینی مۆسكۆ، خۆپیشانده‌ران دروشمی وه‌ك " رووسیای به‌بێ پۆتینمان ده‌وێت " و هه‌روه‌ها دروشمی " مه‌رگ بۆ سیزار "ـیان به‌رزكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ران له گه‌وره شاره‌كانی رووسیا ده‌ستگیركراون و له سانپێترزبۆرگ دووه‌م گه‌وره شاری وڵاته‌كه‌ش پۆلیس رێگه‌ی نه‌داوه خۆپیشانده‌ران بگه‌نه گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی شار.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.