هونه‌رمه‌ندی میللی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " عه‌زیز وه‌یسی " بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی كلیپه تازه‌كه‌ی ، له په‌یامێكدا داوا له هه‌وادارانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات كه گرته‌ی ڤیدیۆیی خۆیان و شاره‌كانی كوردستانی بۆ بنێرن .
ئه‌م گۆرانیبێژه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له هه‌وادارانی ده‌كات وێنه‌ی شاره‌كانی خۆیان بنێرن ، بۆ ئه‌وه‌ی له نێو كلیپه تازه‌كه‌ی به‌كاریان بهێنێت ، بڕیاره به‌م نزیكانه كلیپه‌كه‌ی له نێو ماڵپه‌ر و تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بكاته‌وه .
عه‌زیز وه‌یسی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبومی گۆرانییه ، وه‌یسی به گۆرانی " بۆ تۆرای " له هه‌رێمی كوردستان ناوبانگی ده‌ركرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.