تازه‌ترین ئاماری رێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانیی ئاشكرای ده‌كات كه مرۆڤ تووشی شكست بووه له ئاست به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا و ئه‌م دیارده‌یه ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆر قوربانیی وه‌رده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی (WHO) واته رێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانیی هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی 7 ملیۆن له دانیشتووانی گۆی زه‌ویی به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م رێكخراوه‌ش ده‌ڵێت كه زیاترین هه‌ڕه‌شه‌ی پیسبوونی هه‌وا له‌سه‌ر هه‌ژاران و وڵاتانی ناپێشكه‌وتووه.
ئاماره‌كانی ئه‌م رێكخراوه روونی ده‌كه‌نه‌وه كه زیاتر له %90ـی زیانه‌كانی ئاڵووده‌بوونی هه‌وا به‌رۆكی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێت كه داهاتی تاك تیایاندا كه‌م یان ناوه‌نده، به‌تایبه‌تیش وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقیا.
ئاماره‌كانی (WHO) باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و وڵاتانه‌ی داهاتی تاك تیایاندا به‌رزه، باشترین دۆخیان هه‌یه له ئاست پاكیی هه‌وا، بۆ نموونه وڵات و كیشوه‌ره‌كانی وه‌ك ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئوستوڕالیا و نیوزیلاند له چاو دانیشتووانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی گۆی زه‌ویی پاكترین هه‌وایان هه‌یه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.