Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:56

هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و تورکیا کۆبوونه‌وه‌

بۆ بەشدارییکردن لە لیژنەی ھاوبەشی ئابووری، جه‌عفه‌رى چووه‌ته‌ تورکیا
کوردستان TV
100%

له‌ میانی سه‌ردانێكیدا بۆ توركیا، ئیبراھیم جەعفەری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ مەولود چاوشئۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه‌.

لە لێدوانێكدا مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد ، كه‌ بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لیژنەی ھاوبەشی ئابووریی، جه‌عفه‌رى ھاتووەتە تورکیا و ئاشكرایكرد كه‌ بەردەوام لەگەڵ ئیبراھیم جەعفەرییدا بە تەلەفۆن قسە دەکەن و لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا چاویان بە یەکتر دەکەوێت، جگە لەوەش زوو زوو سەردانی یەکتر دەکەن.

وتیشی" لەو کۆبوونەوانەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بابەتە ناوچەییەکان و دۆخی ئێستای عیراق تاوتوێ دەکرێت و لەو رووەشەوە سەردانەکەی جەعفەریی لەکاتی خۆیدایە و زۆر پڕ واتایە.

هاوكات ئیبراھیم جەعفەری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق باسی لەوەکرد کە ھەمیشە چاوشئۆغڵو چالاکە و سوپاسی ناوبراویشی کرد بۆ میواندارییکردنیان بەر لە دەستپێکردنی گەشتەکەی.

جەعفەری ھیواشی خواست لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئەنجامی دەدەن ئاستەنگەکانی بەردەم پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان ھەڵبگرن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.