جارێك مهاتیر محمد سه‌ره‌ك وه‌زیرانی مالیزیا ئاماده‌ی ئاهه‌نگیك ده‌بێت كه‌بۆ چالاكی قوتابخانه‌كان ساز كرابوو.
مهاتیر محمد پیشنیاری كرد پیشبڕكێیهك بۆمامۆستایان ئه‌نجام بدرێت له‌جیاتی قوتابیان بۆیه ههرمامۆستاو میزهڵانهكی پیدان وداوای لێ‌كردن كهمیزهڵانهكه پڕ هه‌وا بكه‌ن وپاشان له‌قاچی خۆیان بیبهستهنهوه پاشان مامۆستایه‌كانی كۆكرده‌وه پێ ی گووتن: كۆمه‌ڵێك دیاریم ئاماده‌كردووه پاش یه‌ك خووله‌ك ده‌یبه‌خشم به‌و مامۆستایه‌ی كهمیزهلانهكهی به‌ساغی مابێته‌وه واته نهتهقیبێت ده‌ست به یاریه‌كه كرا ئیتر هه‌موویان ده‌ستیان كرد به‌هێرش كردنه سه‌ر یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی میزهلانی یه‌كتر بتهقینن پاش ته‌واو بوونی كاته‌كه كه‌یه‌ك خووله‌ك بوو هیچ میزهڵانیك به‌ساغی نهمایهیهوه هه‌مووی ته‌قی .
مهاتیر محمد زۆر پێ ی سه‌یر بوو گووتی: به‌ڵام من داوام لێ نه‌كردن میزه‌ڵانی یه‌كتر بتهقینن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌سلبی بیرتان نهكرباوه ئێستا هه‌رهه‌مووتان دیاریتان وه‌رده‌گرت به‌ڵام به‌داخه‌وه بیركردنه‌وه‌ی سلبی كۆتایی به‌هه‌موو شتیك هینا هه‌ركه‌سه‌و له‌ئێوه ویستی سه‌ركه‌وێت له‌سه‌ر حیسابی هاوڕێكه‌ی خۆی به‌داخه‌وه هه‌موومان ده‌مانه‌وێت فه‌شه‌ل به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و ده‌سكه‌وت به‌ده‌ست بێنێت كه‌چی هه‌لی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان هه‌یه به‌ڵام هه‌ر ده‌مانه‌ویت سه‌ركه‌وتنه‌كانمان له‌ڕێگای مل شكاندنی خه‌ڵكانی تڕه وه بێت .
بۆیه بۆ خۆت هه‌وڵ بده بۆ سه‌ركه‌وتن هیچ كات بیر لهملشكاندن و له‌ناوبردنی خه‌ڵكی تر مه‌كه‌وه .
باواز له‌شكاندنی یه‌كتر بێنین هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه و بههێزوسهركهوتوو براوه ده‌بین.
ن/ م.ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.