Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:32

بایرن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ده‌په‌ڕینه‌وه‌ به‌ره‌و کییڤ ڕیال ده‌که‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌که‌

یاری تۆڵه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌یاری چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ریال مه‌درید میواندارى بایرن میونشن ده‌كات ، ریال مه‌درید براوه‌ى یاری چوون بووه‌ به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، هه‌وڵی یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ براوه‌بوونه‌ به‌سه‌ر بایرن له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ 

له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانى بایرن و به‌رپرسانى ئه‌و یانه‌یه‌ له‌لێدوانه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ركردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ریال مه‌درید ده‌كه‌ن له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌جۆرێك بتوانن له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ قه‌ره‌بووى یاری چوون بكه‌نه‌وه‌ به‌تۆمارێكى باش له‌براوه‌بوون به‌سه‌ر یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ .
 ڤاگنر ھێرشبەری بایرن له‌باره‌ى یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت  : لیڤاندۆڤسکی وێڕاى ئه‌وه‌ى له‌یاری چوون چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كى گۆل تۆمار كردنى له‌ده‌ست بدات ، به‌ڵام ئه‌و هێرشبه‌ره‌ به‌توانایه‌ له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌ تۆڵه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌تۆمارى گۆل  ، سبه‌ى سێشه‌ممه‌ به‌سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر ریال مه‌درید ده‌په‌ڕینه‌وه‌ به‌ره‌و كییڤ بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.