برایه‌كی فه‌رهاد پیرباڵ تكا ده‌كات كه فه‌رهاد پیرباڵ نه‌كرێت به باسی سیاسی و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ستهێنانی كورسی په‌رله‌مان به‌كارنه‌هێندرێت.
له لێدوانێكیدا زیاد قه‌ساب برای دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ڵێت: به‌سه ئیتر ئه‌و دمبك لێدانه بوه‌ستێنن فه‌رهادی برامان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كار مه‌هێنن ئه‌گه‌ر له خه‌می فه‌رهاد دان بڕۆن دكتۆری باش بهێنن تا فه‌رهاد به زوویی چاره‌سه‌ر ببێت و ببێته‌وه به فهرهادهكهی جاران و ببێته‌وه به مامۆستای زانكۆ و ببێته‌وه به رۆشنبیر‌و رووناكبیر و نووسه‌ره‌كه‌ی جاران.
ده‌شڵێت: فه‌رهاد زیندانی نه‌كراوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر داوای ئێمه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه چونكه نه‌خۆشه و پێویستی به چاره‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌و له زیندان له ژووری تایبه‌ته و 3 پزیشك چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و ئه‌و له‌گه‌ڵ دزو بكوژ و پیاوخراپهكان له ژووره‌وه نیه به‌ڵكو ئه‌و به شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له سه‌ر داوای ئێمه ده‌ست به‌سه‌ر كراوه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: كه‌س له ئێمه بۆ فه‌رهاد له پێشتر‌و دڵسۆزتر نییه، ئێمه له خه‌می براكهمانداین و له خه‌مخۆریمان بۆ براكه‌مان داوامان كردووه فه‌رهاد ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و بابه‌ته دابخه‌ن و واز له دمبك لێدان به ناوی فه‌رهاده‌وه بهێنن.
ده‌شلێت: ئه‌گه‌ر فه‌رهاد ئازادبكرێت و بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وا هه‌رچییه‌ك بكات و بیڵێت ئه‌وا نه ئێمه وه‌ك خانه‌واده‌ی فه‌رهاد وه نه خودی فه‌رهادیش به‌رپرسیارین به‌ڵك و ئێوه كه فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانتان ته‌نیوه به‌رپرسیارن له هه‌ر شتێ كه ڕووبدات.
له كۆتایشدا ده‌ڵێت: دوای لێبوردن له هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه براكه‌مان سوكایه‌تی پێكردبن.
سه‌رچاوه.. كوردستان24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.