Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:42

حکومەتی هەرێم رۆژێک پشووی راگەیاند

لە سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی جگە لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا
حکومەتی هەرێم رۆژێک پشووی راگەیاند
کوردستان TV
100%

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاران په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ .

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، بەبۆنەی جەژنی جیهانی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەین و هەمیشە دووپاتی دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی تەواوی هەموو ماف و شایستەییەكانی ئەم چینە ماندوونەناسە دەكات و پشتگیریان لێدەكات. 

بەم بۆنەیەوەش رایدەگەیەنین، بە پێی یاسای پشووه‌كان لە پەرلەمانی كوردستان، سبەی سێشەممە 2018/5/1 لە سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی جگە لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا كە بەهۆی ئەزموونەكانەوە رێنمایی تایبەتی خۆیان هەیە.

 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.