Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:43

پێکدادانی ئۆپۆزیسۆنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سوپای پاسداران قوربانیی لێکه‌وته‌وه‌

سه‌ربازێكی كوردی رۆژهه‌ڵات گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌فسه‌رێكی سوپای پاسدارانیش بریندار بووه‌
پێكدادانی ئۆپۆزیسۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سوپای پاسداران قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

پێكدادانی نێوان سوپای پاسداران و گروپێكی ئۆپۆزیسیۆنی ناكۆك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران له‌ ناوچه‌یه‌كی سنووریی پارێزگای كرماشانی ئه‌م وڵاته‌ كوژراوێك و بریندارێكی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌م پێكدادانه‌دا كه‌ له‌ ناوچه‌ی شوشمێی شاری نه‌وسود له‌سه‌ر سنووری نێوان كوردستان و ئێران روویداوه‌، سه‌ربازێكی كوردی رۆژهه‌ڵات به‌ناوی كامه‌ران قادرپوور گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێكی سوپای پاسدارانیش بریندار بووه‌.

تا ئێستا هیچ كام له‌ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایان نه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران تووشی پێكدادان بوونه‌ سه‌ر به‌ كام لایه‌نن.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.