Erbil 13°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 13:02

رێبه‌رانی سێ وڵاتی زلهێز جه‌ختیان له‌ گرنگی مانه‌وه‌ی رێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ له‌گه‌ڵ ئێران کرده‌وه‌

هه‌رسێ وڵات كۆك بوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌كی نوێ له‌ چوارچێوه‌ی چاكسازیدا به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ زیاد بكرێت
رێبه‌رانی سێ وڵاتی زلهێز جه‌ختیان له‌ گرنگی مانه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

رێبه‌رانی هه‌رسێك وڵاتی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویست و گرنگه‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاتانی زلهێز له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یانه‌، بپارێزرێت.

ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ترێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا و ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیادا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پاراستنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، هاوڕابوونه‌ له‌سه‌ر چاكسازیی له‌ بڕگه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه‌دا.

به‌ وته‌ی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیا رێبه‌رانی هه‌رسێك وڵات كۆك بوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌كی نوێ له‌ چوارچێوه‌ی چاكسازیدا به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ زیاد بكرێت كه‌ چالاكییه‌كانی ئێران له‌باره‌ی موشه‌كی بالستیكه‌وه‌ به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.