Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 15:47

جانێ فیلمێک به‌رهه‌مده‌هێنێت

نزیكه‌ی 200 هه‌زار دۆلار تێچووی ئه‌م فیلمه‌یه‌
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " جانی حه‌یران " له‌ ئێستادا له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ژیت و سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی دیكۆمێنتاریه‌ له‌ سه‌ر كاره‌ساتی شه‌نگاڵ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ گه‌نجه‌ی باكووری كوردستان ئاشكرایده‌كات ،هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و وه‌ك گۆرانیبێژێك ناسراوه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆریشه‌ له‌ گۆرانی ، به‌لام له‌ ساڵی 2015 ه‌ وه‌ خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی سینه‌ماییه‌ له‌ سه‌ر كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ی شه‌نگال و له‌ ئێستادا هه‌موو كاره‌كانی ئه‌م فیلمه‌ به‌ كۆتا هاتووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا له‌ شاره‌كانی كوردستان نمایشده‌كرێت .

جانێ وتیشی ، فیلمه‌كه‌ به‌ ناوی " كاره‌ساتا شنگال 74 " ه‌ و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌موو كاره‌كانی ئه‌نجامداوه‌ و نزیكه‌ی 200 هه‌زار  دۆلار  تێچووی ئه‌م فیلمه‌یه‌ كه‌ شاره‌كانی شه‌نگال ، مه‌خموور ، كۆبانێ، قامیشلۆ و موسل كاره‌كانی وێنه‌گرتنی ئه‌نجامدراوه‌ .

ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ داگیركردنی شه‌نگال و كۆبانێ و كرین و فرۆشتنی ژنی ئێزیدی ده‌كات ، ناوبراو خۆیشی رۆڵی كچێكی كورد ده‌بینێت كه‌ له‌ رۆژی بوكێنیدا ده‌رفێندرێت و ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی ه‌میرێكی داعش .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.