Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 21:04

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکى زه‌حمه‌تى به‌سه‌ر ئالاڤێس تۆمارکرد

له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى دووه‌م دایه‌
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 35ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌  دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس میواندارى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى كرد ، یانه‌ى میوان نه‌یتوانى سود له‌هه‌وادارانى و یاریگاكه‌ى ببینێت له‌میواندارى كردنى یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ كه‌تێیدا براوه‌ى یاریه‌كه‌ بێت ، له‌به‌رامبه‌ردا   ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید توانى سه‌ركه‌وتوانه‌ سێ خاڵى یاریه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت له‌بردنه‌وه‌یه‌كى زه‌حمه‌تدا كاتێك  به‌گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ى به‌كۆتا هێنا له‌گه‌ل ئالاڤێس ، گۆله‌ تۆماركراوه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ له‌ڕێگاى لێدانى سزاوه‌ تۆمار كرا  كه‌یاریزان جامیرۆ جێ به‌جێ كارى گۆله‌كه‌ بوو . 
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌براوه‌بوونى له‌م یاریه‌كه‌سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى به‌زه‌حمه‌ت تۆماركرد ، توانى جیاوازى خاڵه‌كانى له‌گه‌ل ریال مه‌درید بكات به‌چوار خاڵ له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى دایه‌ به‌ 75 خاڵ ، له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له‌پله‌ى سێیه‌مه‌ به‌ 71 خاڵ.

ئالاڤێس له‌ ریزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى سێزده‌مه‌ به‌41 خاڵ 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.