Erbil 25°C سێشەممە 24 ئەیلوول 19:31

میلان به‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر بۆلۆنیا هیواى بۆ گه‌ڕایه‌وه‌ له‌به‌شدارى بۆ خولى ئه‌وروپى

زیاتر بزانه‌ له‌ناوه‌ڕۆك
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 35ى خولى ئیتاڵیا ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ بۆلۆنیا میواندارى ئه‌ى سى میلانى كرد ، میلان یاریه‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆی به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك 

به‌براوه‌بوونى له‌م یاریه‌دا  میلان توانى هیوایه‌كى بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌ڕكابه‌رى دابێ له‌گه‌ل ئه‌تلانتا له‌پێناو به‌شدارى له‌خولى ئه‌وروپى دا . 

ئه‌ى سی میلان له‌ئێستاى ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى حه‌وته‌مدایه‌ به‌ 57 خاڵ ، به‌جیاوازى خاڵێك له‌پاش ئه‌تلانتایه‌ كه‌ڕكابه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كات له‌پێناو به‌شدارى له‌خولى ئه‌وروپى . 

بۆلۆنیا كه‌له‌یاری ئه‌م گه‌ڕه‌ى شكستى هێنا له‌به‌رامبه‌ر میلان له‌پله‌ى دوانزده‌م دایه‌ به‌ 39 خاڵ .

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.