وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌وره‌ترین سپونسه‌ری تیرۆره له جیهاندا و ئیداره‌ی ئه‌مریكاش ده‌یه‌وێ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه له‌گه‌ڵ وڵاته راست بكاته‌وه.
مارك بۆمبیو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌وره‌ترین سپونسه‌ری تیرۆره له جیهاندا و كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه له‌گه‌ڵ وڵاته راست بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێران پاڵپشتی حوسییه توندره‌وه‌كان ده‌كات و ئه‌وانیش به رۆكێت هێرش ده‌كه‌نه سهرسعودیه و كاری چه‌ته‌گه‌رایی له ده‌ریای سوور ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: واشنتن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ئاماده‌یه هاوكاری سعودیه بكات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.