شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، شه‌وی به‌راته كه موژهدههێنهری مانگی ره‌مه‌زانه.
شه‌وی به‌رات هاوكاته له‌گه‌ڵ ١٥هه‌مین شه‌وی مانگی شه‌عبان كه دووه‌مینی سێ مانگه‌كانه و له ١٩ ئادار ده‌ستی پێكردووه.
به‌پێی باوه‌ڕی ئیسلام به‌رات به واتای پاكبوونه‌وه له گوناهه‌كان، خاوێنبوونه‌وه و كه‌وتنه به‌ر ره‌حمه‌ت و لێخۆشبوونی خوا دێت.
ده‌گوترێت كه حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د (د.خ) له‌باره‌ی به‌راته‌وه فه‌رمووویه‌تی: ١٥هه‌مین شه‌وی مانگی شه‌عبان به خواپه‌رستی به‌سه‌ربه‌رن. رۆژهكهیشی رۆژوو بگرن. چونكه خوای باڵاده‌ست ئه‌مشه‌وه ره‌حمه‌تی خۆی ده‌بارێنێت به سه‌ر جیهاندا و ده‌فه‌رمووێت :كه‌س هه‌یه تۆبه بكات، تا لێی قبووڵ بكه‌م. كه‌س هه‌یه رسق و رۆزی بووێت تا پێی بده‌م. كه‌س هه‌یه شیفای بوێت تا بۆی بنێرم. كه‌س هه‌یه شتێكی دیكه‌ی بوێت تاكو پێی بده‌م.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.