به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر، كوڕێك باوكی ده‌كوژێت و دایكی زامدار ده‌كات و پاشان خۆشی له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كه‌یانه‌وه فڕێ ده‌داته خواره‌وه‌و خۆشی بریندار ده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به بوونی ڕووداوێكی كوشتن له گه‌ره‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر.
ده‌شلێت: ده‌ستبه‌جێ تیمی به‌ڵگه‌و تاوان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداو، ده‌ركه‌وت كه‌وا گه‌نجێك به ناوی (هـ.ا.گ)، ته‌مه‌ن 31 ساڵ، هه‌ڵساوه به وه‌شاندنی چه‌قۆ له دایك و باوكی له ئاكامدا باوكی به ناوی (ئیبراهیم )، گیانی له ده‌ست داوه‌و دایكیشی به ناوی (صبریه) به‌سه‌ختی زامدار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت: دواتر تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵده‌ستێت به خۆ هه‌ڵدانی له‌و خانوه‌ی كه تیایدا ده‌ژین، ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌یه دوای زامدار بوونی.
ڕاشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه ڕێكخراوه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.